پرس میدیا
نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ له عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 10 مانگی رابردودا، له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق 309 حاڵه‌تی خۆكوشتن به‌شێوازی جۆراو جۆر ئه‌نجامدراون.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا فازڵ غه‌راوی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ رایگه‌یاند، له ساڵی 2019دا له سه‌رتاسه‌ری عێراق، 594 كه‌س خۆیان كوشتوه، به‌ڵام له‌مساڵدا 2020دا رێژه‌ی خۆكوشتن گه‌یشتوه‌ته 309 كه‌س".
وتیشی، "ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ له درێژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ریده‌خه‌ن، كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌رونی، ئابوریه‌كان گرنگترین هۆكاره‌كانی خۆكوشتنن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ژاریی و كێشه‌ی ئابوری، دیارترین هۆكاره كه گه‌نجان به‌ره‌و خۆكوشتن ده‌بات، به‌تایبه‌ت نه‌بونی هه‌لیكار و نه‌بونی توانا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستی ژیانی ڕۆژانه، به‌تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان، جگه له نه‌بونی ده‌سه‌ڵاتی ئاینی و خراپی به‌كارهێنانی په‌یوه‌ندییه‌كان و دروستبونی شه‌ڕ و كرده‌وه تیرۆرستیه‌كان و خراپتربونی دۆخی مافی مرۆڤ له له‌ناوچه‌كه".
فازڵ غه‌ڕاوی باسی له‌وه‌شكرد، خۆكوشتن زیاتر له ناو ژنان و گه‌نجان تۆماركراوه، به‌تایبه‌ت ئه‌و گه‌نجانه‌ی ته‌مه‌نیان له 20 ساڵاندایه.
No comments:
Post a Comment