پرس میدیا
ئهندامى فراكسیۆنى بزوتنهوهى گۆڕان له ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق دهڵێت:" ئەوەی ئەم سیستمە نوێیەی حکومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە مەترسیدار تر دەکات ئەوەیە، ئیدی رەنگە چاویان لەوە نەبێ چاکسازی بکەن ناچار نابن لیستی موچە پاک بکەنەوە، یان داهاتی نەوت و ناوخۆ شەفاف بکەن."
هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،وتیشى ،"چیتر ئەوانەیان پێویست نیە، چونکە براندویانەتەوە چەندیان لەبەردەست بو ئەوەندە دابەش دەکەن، کە لە راستیدا بریتی نیە لەوەی چەندیان لەبەردەستدا بو بەڵکو راستیەکەی ئەوەیە چەندیان لێمایەوە ئەوە دابەش دەکەن،"
ئەمەش لەکاتێکدایە کە خەڵکی هەرێمی کوردستان نزیکەی دوومانگ زیاتر ئەبیت کە چارەکە موچەشیان پێنەدراوەو بارو گوزەرانی هاوڵاتیان ناجێگیرە ئەو خشتەیەی کەبڕیارە بۆ مووچە ئامادەبکرێت خشتەی مانگی نۆیە و مووچەی مانگەکانی تر دیار نیە وپاشەکەوت کراوە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق