وەزیری دارایی لەسەر چارەنووسی پێنج مووچەی فەرمانبەران دەچێتە پەرلەمان - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزیری دارایی لەسەر چارەنووسی پێنج مووچەی فەرمانبەران دەچێتە پەرلەمان

وەزیری دارایی لەسەر چارەنووسی پێنج مووچەی فەرمانبەران دەچێتە پەرلەمان

پرس میدیا
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی تشرینی یەکەم ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێم دەچێتە پەرلەمان و لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆدەبێتەوە بۆ روونکردنەوەی لابردنی مووچەی پێنج مانگی فەرمانبەران لە خشتەی پێدانی مووچەدا. 

سەرکۆ ئازاد ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بە پرس میدیای وت کۆبوونەوەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجام روونكردنەوە لە بارەی دابەشكردنی مووچە و پاشكەوتكردنی مووچەی پێنج مانگ دەداتە لیژنەكە. 

سەردانەکەی وەزیری دارایی لەسەر داوای لیژنەی دارایی بووە، بڕیارە دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبارەی ناوەڕۆکی گفتوگۆکانیان ساز بدرێت. 

رۆژی دووشەممە ١٢ی تشرینی یەکەم وەزارەتی دارایی گەنجینەكانی ئاگاداركردەوە لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول ئامادە بکەن و مانگەکانی دیکە پشتگوێ بخەن. 

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی ٦٠ رۆژە مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەکانیان وەرنەگرتووە و حکوومەتیش ٣٢٠ ملیار دیناری بەغدای بەدەستگەیشتووە کە بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانە کراوە. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©