پرس میدیا
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، حکومەتی فیدڕاڵی بڕیاریداوە بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێم لە ٥٠ ملیۆن لیترەوە بۆ ١٥٠ ملیۆن لیتر زیادبکات.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو، لەگەڵ پارێزگارانی هەولێر و دهۆکدا پێشوازییان لە لە وەزیرانی پلاندانان و کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی فیدڕاڵی کردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، حکومەتی فیدڕاڵی بڕیاریداوە بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێم لە ٥٠ ملیۆن لیترەوە بۆ ١٥٠ ملیۆن لیتر زیادبکات.
پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەشکردووە، ئەو بڕە نەوتە بە سێ بەشی یەک لە دوای یەک زیادکراوە.
لە ماوەی رابردوودا، بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر رایگەیاندبوو، بڕیارە حکومەتی عێراق بە دوو قۆناغ بڕێک نەوت بداتە هەرێم، کە لە قۆناغی یەکەمدا ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتە و لە مانگی داهاتووشدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق