پرس میدیا
دژە تیرۆری پارتی دەستگیرکردنی کارمەندێکی ئاسایشێکی یەکێتی بە تۆمەتی قاچاخی بە دەرمان راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ دژە تیرۆری پارتی رایگەیاند "كه‌سێك ده‌ستگير كرا به‌ناوى (دلێر عومه‌ر محه‌مه‌د شه‌ريف) - دانيشتووى شارى كه‌ركووك - گه‌ڕه‌كى ئيسكان - پيشه/ كارمه‌ندى ئاسايشى يه‌كێتيى، كه هه‌وڵى ده‌دا له‌ڕێگه‌ى بازگه‌ى شێراوه بڕێكى زۆر پێداويستى پزيشكيى كه بريتى بوو له (239) پارچه حه‌ب و ده‌رمان و (300) دانه سرنج و (25) سۆنده‌ى كانيووله به ئۆتۆمبێلى جۆرى كۆڕۆڵا داخيلى شارى هه‌ولێر بكات."
لە راگەیەندراوەکەی دژە تیرۆری پارتیدا هاتووە. " رۆژى 29-9-2020، كه‌سێك ده‌ستگير كرا به‌ناوى (محه‌مه‌د فه‌لاح حه‌سه‌ن) - دانيشتووى شارى كه‌لار- گه‌ڕه‌كى گۆران - پيشه/ شوفێرى ترێله، كه هه‌وڵى ده‌دا له‌ڕێگه‌ى بازگه‌ى شێراوه بڕى (52) كارتۆن ده‌رمان له جۆرى (جاگوار) كه بۆ جوانكارى ئافره‌تان به‌كار دێ به ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر جۆرى مان، داخيلى شارى هه‌ولێر بكات."
هەروەها ئاماژە بەوەکراوە رۆژى 29-9-2020، كه‌سێك ده‌ستگير كرا به‌ناوى (عه‌لاء عه‌دنان عه‌بدولكه‌ريم) به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب - دانيشتووى شارى هه‌ولێر- گه‌ڕه‌كى به‌ختيارى - پيشه/ شوفێر له كۆمپانياى (واى شيپ) له گوندى گه‌زنه، كه هه‌وڵى ده‌دا له‌ڕێگه‌ى بازگه‌ى شێراوه بڕى (126) كارتۆن ده‌رمان له جۆرى (كلافۆكس - 1 گم) به ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر جۆرى مارسيدس ئه‌كترۆس، ژماره (152521/ سلێمانى) كه شوێنى تايبه‌تى بۆ دوست كراوه بۆ شاردنه‌وه‌ى بابه‌تى قاچاغ، داخيلى شارى هه‌ولێر بكات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق