پرس میدیا
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆمارى توركيا، ئەنقەرەی بەرەو كوێت و قەتەر جێهێشت.
هەریەک لە وەزیری ئابووری و گەنجینە و وەزیری وەرزش و لاوان و وەزیری بەرگریی و سەرۆکی میت و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار،وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار یاوەری ئەردۆغان دەکەن.
لە چوارچێوەى سەردانەكەيدا بۆ كوێت، ئەردۆغان لەگەڵ ميرى نوێی كوێت، نەواف ئەحمەد جابر سەباح کۆدەبێتەوە کە پاش کۆچی دوایی مير سەباح ئەحمەد جابر سەباح لە هەفتەی رابردوودا، پۆستی میری ئەو وڵاتەی وەرگرتووە و پرسە و سەرەخۆشى پێدەگەیەنێت.
هەروەها پەيوەندى دووقۆڵییەكان تاوتوێ دەكرێن و بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکرێت لەبارەی بابەتە هەرێمییەکان.
دواتر ئەردۆغان سەردانی قەتەر دەکات و لەگەڵ ميرى ئەو وڵاتە، تەميم بن حەمەد ئال سانى كۆدەبێتەوە.
ئەردۆغان و ئال سانى، تاوتوێ رێوشوێنەکانی زياتر پێشخستنى هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتدا دەکەن و بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکەن سەبارەت بە دوایین پێشهاتە هەرێمیی و نێودەوڵەتييەكان.
No comments:
Post a Comment