پرس میدیا
لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیانەوە، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و سەرۆککۆماری عێراق راگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، ئامادەبووان هاوهەڵوێست بوون لەسەر بەردەوامی گفتوگۆکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و ناوچە کێشە لەسەرەکان و دواشدەکەن، حکومەتی فیدراڵی عێراق میکانیزمی ئارامی و ئاسایشی ناوچە کێشە لەسەرەکان دەستەبەر بکات.
سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و سەرۆککۆماری عێراق راگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، "كۆبوونه‌وەکە تايبه‌ت بوو به بارودۆخى عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى"، ئەوەش هاتووە، "ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق، كۆبوونه‌وه به په‌رۆشه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و باره قورسه دارايى و ئه‌منى و ته‌ندروستييه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه و پشتيوانی هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ت و دامه‌زراوه ده‌ستوورييه فيدراڵييه‌كان دووپاتكرده‌وه بۆ پاراستنى ئاسايش و سهقامگيريى وڵات، به‌تايبه‌تى ره‌خساندنى كه‌شێكى سه‌قامگير و له‌بار بۆ كار و ئه‌ركى نوێنه‌رايه‌تی وڵاتانى دۆست و نێرده نێودهوڵهتييهكان له عێراق."
باسیان لەوەشکردووە، "كۆبوونه‌وه ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقى تاوتوێكرد و پشتيوانيى خۆى بۆ زه‌مينه‌سازى بۆ هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتووانه له عێراق ده‌ربڕى"، دەشڵێت، "ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و جێبه‌جێكردنى مادده‌ى ١٤٠ى ده‌ستورى عێراق، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه بوون و ئاماده‌بووان هاوهه‌ڵوێست بوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م كێشه‌كانى ئه‌و ناوچانه و پاراستنى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كان و گرهنتيكردنى كه‌شێكى له‌بارى پێكه‌وه‌ژيان له‌و ناوچانه."
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، "كۆبوونه‌وه پشتگيريى خۆى بۆ دوايين رێككه‌وتنى حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاسايكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان دوپاتكرده‌وه، هاوکات هه‌موو هه‌وڵێكى گۆڕينى ديموگرافى له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ره‌تكرده‌وه و داوایكرد حكومه‌تى فيدراڵى عێراق ميكانيزمى ئارامى و ئاسايشى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات."
دەشڵێن، "له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى نێوان حكومه‌تى فيدراڵ و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرا و كۆبوونه‌وه پشتيوانيى خۆى بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌رى يه‌كجاره‌كيى كێشه و بابه‌ته هه‌ڵواسراوه‌كان ده‌ربڕى به ئاراسته‌يه‌ك كه تيايدا ماف و شايسته ده‌ستورييه‌كانى هاوڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتى پارێزراوبن."
راشیانگەیاندووە، "دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو، تيايدا باسى ئه‌و كێشه و گرفتانه كرا كه وه‌ك هه‌موو جيهان له ده‌ره‌نجامى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانييه‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه، به‌تايبه‌تى كێشه و قه‌يرانى دارايى"، دەشڵێت، "كۆبوونه‌وه جه‌ختى له‌وه كرده‌وه بۆ تێپه‌راندنى ئه‌م دۆخه سه‌خته و پاراستنى بهرژوهندييهكانى خه‌ڵكى كوردستان، پێويسته سه‌رجه‌م لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان توانايان يه‌ك بخه‌ن و يه‌كرێز و يه‌كهه‌ڵوێست ڕووبه‌ڕووى ئه‌م دۆخه هه‌ستياره و ئه‌گه‌ره‌كانى داهاتوو ببنه‌وه. كۆبوونه‌وه شه‌هيدكردنى ئه‌فسه‌رى ئاسايش غازى ساڵخ ئاليخانى له سنوورى پارێزگاى دهۆك شه‌رمه‌زاركرد."
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق