پرس میدیا
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچەش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٣ پلە و نزمترین ١٧ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٠ بە ١٤ و دهۆک ٣١ بە ١٦ و کەرکوک ٣٣ بە ١٢ پلە دەبێت.
سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٢ پلە و نزمترین ١٦ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٠ بە ١٣ پلە، دهۆک ٣٠ بە ١٥ کەرکوکیش ٣٢ بە ١٣ پلە دەبێت.
No comments:
Post a Comment