پرس میدیا
لە روبەڕوبوونەوەی نێوان هێزە ئەمنییەکان و بەشێکی زیارەتکارانی چلەی ماتەمینی کوژرانی ئیمامی حسێن لە شاری کەربەلای عێراق، لانیکەم ٥٠ کەس برینداربوون.
بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان دوای ئەوەی بەشێک لە زیارەتکاران بە وتنەوەی دروشمی سیاسی و هەڵگرتنی وێنەی خۆپیشاندەرە کوژراوەکان هەوڵیانداوە بچنە ناو مەزارگەی ئیمام حسێنەوە، هێزە ئەمنییەکان روبەڕویان بوونەتەوە.
هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، لانیکەم ٥٠ کەس لە زیارەتکاران و هێزە ئەمنییەکان لەو روبەڕوبوونەوەدا برینداربوون.
موقتەدا سەدری سەرۆکی رەوتی سەدر رایگەیاندووە، ئەو کەسانەی هەوڵیانداوە رێورەسمی ئایینی چلەی ئیمام حسێن بە سیاسی بکەن کەسانی لادەر بوون و ئەجێندایەکی گوماناوی بیانی لە پشت ئەو کارەیانەوە بووە و هەوڵیانداوە رێورەسمەکە بۆ مەرامی سیاسی بقۆزنەوە.
هەرچی میدیای فەرمی ئێرانیشە، ئەو زیارەتکارە خۆپیشاندەرانە بە شوێنکەوتووی محەمەد سەرخی کەسایەتی ئایینی ناوبردووە کە رەخنەگری عەلی سیستانی و سیاسەتەکانی تارانە.
لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی رابردووی عێراق، کە نزیکەی سێ مانگی خایاند و بووە هۆی ناچارکردنی حکومەت بە دەستلەکارکێشانەوە، بە سەدان خۆپیشاندەر کوژران و هەزارانیش برینداربوون.
لە سەرەتای ئەم مانگەشدا و لە یەکەم ساڵیادی خۆپیشاندانەکان، لە بەغدا و چەند شوێنێکی دیکە خۆپیشاندان و گردبوونەوە بەڕێوەچوون، تیایدا خۆپیشاندەران جەختیان لەسەر داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی پار
No comments:
Post a Comment