وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی شەممە سیستمی زانکۆلاین بۆ دەرچوانی ئامادەیی دەستپێدەکات.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا سیستمی زانکۆلاین سەعات 12:00ـی نیوەڕۆ بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی کارادەکرێت و پرۆسەی وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێدەکات.
بەپێی راگەیەندراوەکە زانکۆلاین بۆ ماوەی 10 رۆژ بۆ قوتابیان بەردەست دەبێت. قوتابیان دهبێت بە بەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد) كە پێشتر له خوێندنگەکانیان وهریانگرتووەتهوه، فۆڕمی وهرگرتن پڕبكهنهوه.
No comments:
Post a Comment