پرس میدیا
وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، چەکە نوێکەی وڵاتی رووسیا مەترسییە بۆ سەر ئەمریکا و پێویستە بە ورییاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکەین.
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو چەکە نوێیەی کە وڵاتی رووسیا دروستی کردووە مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی ئەمریکا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەمیشە ویستوویەتی لە رووی چەکەوە لە پێش سەرجەم وڵاتانی جیهانەوە بێت و بەوشێوەیە بەردەوام بێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "سزای ئەو وڵاتانە دەدەین کە مامەڵە لەگەڵ ئێراندا ئەنجام دەدەن، لەنێویاندا رووسیاش ئەمەش بۆ ئەوەی رووسیا نەتوانێت ئەو جۆرە چەکە بە ئێران بفرۆشێت".
No comments:
Post a comment