نیشانەکانی کەمی ئاسن لەمرۆڤدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

نیشانەکانی کەمی ئاسن لەمرۆڤدا

نیشانەکانی کەمی ئاسن لەمرۆڤدا


پرس میدیا
ماددەی ئاسن یەکێکە لە ماددە کانزاییەکان کە جەستە پێویستییەتی بۆ پاراستنی ڕێژەی هۆڕمۆنی دەرەقی و گەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خوێن و پاراستنی پێست لە نیشانەکانی پیری، بەڵام کەمبوونی ئەم ماددەیە لە جەستەدا کاریگەری خراپ بۆ تەندروستی لەش دروست دەکات.

هەروەک ماڵپەڕی "webteb" لە هەواڵێکدا نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسنی بڵاوکردووەتەوە، دەریدەخات کاتێک جەستە ماددەی ئاسنی کەم دەبێت ئەوا هەست بە هیلاکی و بێهێزی دەکات بەهۆی باش نەگەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خوێن.

کەمی ماددەی ئاسن کاریگەری دەبێت لەسەر هەڵوەرینی قژ و لاوازبوونی لەگەڵ شکانی نینۆک و زەردبوونی، جگەلەمانەش دەبێتەهۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری وەکو زوو چرچبوونی پێست و ماندوو دەرکەوتنی ڕوخسار.

سەرگێژخواردن و تێکچوونی لێدانەکانی دڵ و تووشبوون بە نەخۆشی ئەنیمیا لەو نیشانانەن کە دەریدەخات جەستەت ماددەی ئاسنی کەمە، لاوازبوونی ئێسکەکان و هەستکردن بە ئازار و گرژبوونی ماسولکەکان لە نیشانە دیارەکانن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©