مامۆستایانی ناڕازیی: درێژە بە بایکۆت دەدەین و خۆپیشاندان دەستپێدەکەینەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

مامۆستایانی ناڕازیی: درێژە بە بایکۆت دەدەین و خۆپیشاندان دەستپێدەکەینەوە

مامۆستایانی ناڕازیی: درێژە بە بایکۆت دەدەین و خۆپیشاندان دەستپێدەکەینەوە


پرس میدیا
ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازیی  داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکەن، ئەوەش بەهۆی بێسەروشوێنکردنی مووچەی پێنج مانگی مامۆستایان و فەرمانبەران.

شەوی یەکشەممە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ گروپی مامۆستایانی ناڕازیی لە هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.

لەبەیاننامەکەدا هاتووە، "داواکارین مامۆستایان دوای دابەشکردنی ئەو مووچەیەی دوای شەست ڕۆژ بە لێبڕینەوە وەری دەگرن، درێژە بە بایکۆتی هەموو شێوازەکانی خوێندن بدەن ."

دەقی بەیاننامەکە


لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازییەوە
مامۆستایانی سەربەرز
دایک و باوکی خوێندکاران 
فەرمانبەر و کاسبکاران 
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان
بەداخەوە دەسەڵاتدارانی هەرێم ڕۆژ دوای ڕۆژ ستەمکاری زیاتر لە مووچەخۆران و هاوڵاتیان دەکەن ، لە نوێترین بڕیاری ستەمکارانەیاندا بڕیاریان داوە مووچەی پێنج مانگ بێسەروشوێن بکەن و دوای دوومانگ مووچەیەک بە لێدزینەوە دابەش بکەن ، هاوکات هیج باکیان بە برسییەتی و هەژاری و بێ مووچەیی هاوڵاتیانەوە نییە .

سەرچاوەی ئەم بێ باکی و ستەمکارییەی دەسەڵاتدارانی کورد دەگەڕێتەوە بۆ بێ دەنگی وبێ هەڵوێستی مووچەخۆران و هاوڵاتیان و چۆڵ بوونی شەقام لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان .

دوای ئەم بڕیارە ستەمکارانەیەی دەسەڵاتە شکستخواردووەکەی هەرێم هەڵوێستی خۆمان لە چەند خاڵێکدا دەخەینە ڕوو .

1 ـ داواکارین مامۆستایان دوای دابەشکردنی ئەو مووچەیەی دوای شەست ڕۆژ بە لێبڕینەوە وەری دەگرن، درێژە بە بایکۆتی هەموو شێوازەکانی خوێندن بدەن .

2 ـ دەسەڵاتداران بە بڕیار و کارەکانیان بەردەوام بارگرانی بۆ هاوڵاتیان دروست دەکەن و دەیانەوێ تەواوی کەرتی گشتی بکەن بە کەرتی تایبەتی حیزبی ، ئەرکی هەموو هاوڵاتیان ودایک و باوکی قوتابیان و فەرمانبەر و کاسبکارانە هاوکاری مامۆستایان بن بۆ ڕێگری له ستەمکارییەکانی دەسەڵات ، چونکە پێش هەموو کەسێک خۆیان و منداڵەکانیان باجی ئەم ستەمکارییانە دەدەن .

3 ـ بە ئەلکترۆنی کردنی خوێندن بەشێکە لە پڕۆسەی نەخوێندەوارکردنەوەی کۆمەڵگە و بێنرخکردنی خوێندن و بڕوانامە و خزمەتکردنە بە خوێندنگە ئەهلی و تایبەتییەکان، 
پێویستە دایکان و باوکان و تەواوی کۆمەڵگە بەرامبەر ئەو بڕیارە نەشیاوە ناڕەزایەتی و هەڵوێست دەربڕن .

4 ـ پشتیوانی هەڵوێستی ئەو لقانەی یەکێتی مامۆستایان و ئەو بەڕێوەبەرانە دەکەین کە بڕیاری بایکۆتیان داوە ، هیوادارین تا جێ بەجێکردنی داواڕەواکانی مامۆستایان بەردەوام بن لە هەڵوێستەکانیان .

لە کۆتاییدا ڕای دەگەیەنین
حکومەتێک بە دوو مانگ مووچەیەکی پێ نەدرێ ، شایستەی حکومڕانی نییە و پێویستە هەڵبوەشێنرێتەوە

هاوکات لە پێناوی ڕەتکردنەوەی ستەمکارییەکانی دەسەڵات لە زووترین کاتدا ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی بەرفراوان سازدەکەین.

هیوادارین هەموو هاوڵاتیان و کەسوکاری و قوتابیان و فەرمانبەران بەشداربن و بەدژ ستەمکاری ئەم دەسەڵاتە فاشیلەدا بچنەوە .

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی
18 ی ئۆکتۆبەری 2020

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©