وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، جێگیركردن و تاقیكردنەوەی سیستمی موشەكیی ئێس-400 لەلایەن تورکیاوە تووشی دڵەڕاوكێی كردوون.
لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشکرای کردووە، "هەنگاوەكانی توركیا بۆ جێگیركردن و تاقیكردنەوەی سیستمی موشەكیی ئێس-400 تووشی دڵەڕاوكێی كردوون، بەتایبەت چڕبوونەوەی هەوڵەكانی ئەو وڵاتە بۆ جێگیركردنی تەواوەتی ئەو سیستمە بەرگرییە ڕوسییە".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەوەشی خستەڕوو، "كڕینی ئەو سیستمە لەلایەن توركیاوە پەیوەندییەكانی نێوانیان ئاڵۆز دەكات، بەتایبەت پرسی هەماهەنگیكردن لە ناوخۆی ناتۆ".
No comments:
Post a comment