پرس میدیا
بەهۆی ئەوەی کەپەرلەمانی عێراق نەیتوانی پرسی بازنەکانی هەڵبژاردن لە کەرکوک یەکلایی بکاتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی تر بۆ ئەو پرسە کۆببێتەوە.
لە دانیشتنی شەوی رابردووی پەرلەماندا لایەنەکان نەگەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن، بۆیە بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆکان و یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسە بۆ کۆبوونەوەی کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ دواخرا.
بەپێی رێککەوتنی سەرەتایی نێوان لایەنەکان کەرکوک دەکرێتە سێ بازنەی هەڵبژاردن، یەکێک لە بازنەکان تایبەتە بە رۆژهەڵاتی کەرکوک، کە گەڕەکە کوردییەکان و ناوچەی ناوشوان دەگرێتەوە.
ناوچە عەرەبییەکانیش، بەتایبەتی حەویجە و دەوروبەری کراونەتە بازنەیەکی هەڵبژاردن و ناوەڕاستی کەرکوکیش بازنەی سێهەمە.
وەک ئاماژەی پێکراوە کەلە کەرکوکدا تورکمانەکان پێیان وایە ئەو ناوچانەی ئەوان لێی نیشتەجێن پەرشوبڵاوە، بەوهۆیەوە ئەگەری مسۆگەرکردنی کورسیان کەمە، هەر بۆیەش ناڕازین لەو دابەشکارییەی بازنەکان.
No comments:
Post a Comment