زیاتر لە نیوەی دەنگدەرانی ئەمریکا، بەشداریان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا کردووە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

زیاتر لە نیوەی دەنگدەرانی ئەمریکا، بەشداریان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا کردووە

زیاتر لە نیوەی دەنگدەرانی ئەمریکا، بەشداریان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا کردووە



پرس میدیا
تا ئێستا زیاتر لە ٩٠ ملیۆن کەس کە دەکاتە زیاتر لە نیوەی دەنگدەرانی ئەمریکا، بەشداریان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا کردووە.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، تا ئێستا لە کۆی نزیکەی ١٥٠ ملیۆن کەس کە مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠ی ئەمریکادا هەیە، زیاتر لە ٩٠ ملیۆن کەس دەنگیانداوە و لەو ژمارەیەش، زیاتر لە ٥٥ ملیۆن کەس لە رێگەی ئەلیکترۆنی و زیاتر لە ٣٠ ملیۆن کەسیش لە رێگەی پۆستە و بنکەکان دەنگیانداوە.

بە گوێرەی ئامارەکان، پێش ئەوەی دەنگدان دەستپێبکات زیاتر لە نیوەی ئەمريکييەکان دەنگیانداوە، ئەو ڕێژەيەش بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦ بەرزبووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، لەم چەند ڕۆژەی کۆتایی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا کاندیدەکان بەردەوامن لە بانگەشە و رۆژانە لە ویلایەتەکاندا سەردانی چەند شوێنێک دەکەن، بەتايبەت لەو ناوچانەی بە ویلایەتە یەکلاکەرەوەکان ناودەبرێن.

بڕیارە ٣ی تشرینى دووەمى ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچێت و هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە ٤٦ەمین سەرۆکی خۆیان هەڵبژێرن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©