رۆژنامەنووسێک رایگەیاند لەزاری سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی جەلال تاڵەبانییەوە زانیویەتی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هاوسەری جەلال تاڵەبانی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی تەندروستی خراپ بووە و توانای ڕۆشتنی لەدەستداوە.
رۆژنامەنووسێک بەناوی ئارام کوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا تەندروستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد زۆر خراپە و بێهۆشە.
هەروەها باسی لەوەکردووە، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەدوای کۆچی دوایی مام جەلالەوە باری دەروونی ئاڵۆزبووە و تەندروستی بەرەوخراپتر ڕۆشتووە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیەی قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسەکە کردووە، لە ئێستادا رێگە نادرێت کەس هێرۆ ئیبراهیم ببینێت جگە لەو کەسانەی کە چاودێری تەندروستی دەکەن.
No comments:
Post a comment