حکوومەتی هەرێم وەڵامی حکوومەتی ناوەندی دایەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حکوومەتی هەرێم وەڵامی حکوومەتی ناوەندی دایەوە

حکوومەتی هەرێم وەڵامی حکوومەتی ناوەندی دایەوە

پرس میدیا
لەسەر کەمکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و رێککەوتنی ئۆپێک حکوومەتی هەرێم وەڵامی لێدوانێکی وەزیری نەوتی عێراقی دایەوە کە رایگەیاندبوو، هەرێم پابەندی کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت نەبووە.


جوتیار عادل وتەبێژی حکوومەتی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند حکوومەت پابەندی كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی خاو بووە لەژێر رۆشنایی بڕیارەكانی ئۆپێك پڵەس (+OPEC ) بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و بەو بڕەی لەكێڵگەكان بەرهەمهێندراوە.


پێشتر ئێحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندبوو هەرێمی کوردستان پابەندی کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت نەبووە، کە لەلایەن وڵاتانی ئۆپێک پڵەسەوە رێککەوتنی لەبارەوە کراوە.


دەقی راگەیەندراوەکەی حکوومەتی هەرێم


دەقی روونکردنەوەکە

حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی خاو بووە لەژێر رۆشنایی بڕیارەكانی ئۆپێك پڵەس (+OPEC ) بەشێوەیەكی دادپەروەرانە وبەو بڕەی لەكێڵگەكان بەرهەم هێندراوە.

وەك ئاشكراشە بەرهەمی نەوتی خاو لەهەرێمی كوردستان ڕێژەكەی لە 10% تێپەڕ ناكات لەكۆی بەرهەمی گشتی عیراق.

حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ لارییەکی لە كەمكردنەوەی بەرهەم نیە بەپێی ڕێژەیەكی دادپەروەرانە كە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ رێككەوتنی لەسەر بكرێت بەرانبەر ئەوە حكومەتی فیدراڵ بڕی شایستەی هەرێمی كوردستان دابین بكات لەو پارەیەی لەئەنجامی ئەم كەمكردنەوەیە لەدەستی دەدات، بەپێچەوانەوە هەرێم ناتوانێت كاروباری خۆی بەڕێوە ببات وناشتوانێت خەرجیە سەرەكیەكانی خۆی دابین بكات لەسەرووی هەمووشیانەوە مووچەی فەرمانبەران . هەروەها بودجەی دابینكراو بۆ بەشێك لەقەرەبوی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە لە 450 ملیار بۆ 320 ملیار دینار مانگانە كەم كرایەوە ، ئەمە جگە لەدابەزینی ئاستی داهاتی غەیرە نەوتی بەهۆی كاریگەریەكانی پەتای كۆڕۆنا (كوفید- 19) ونەناردنی بەشە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بۆ مانگی پێنج وشەش وحەوتی ٢٠٢٠.

ئەم بارودۆخە پێویستی بەوە دەكات حكومەتی فیدراڵ ڕەچاوی قەیرانی سەختی دارایی هەرێمی كوردستان بكات كە لە شوباتی 2014ـەوە پێیدا تێدەپەڕێت.

ئەوەی شیاوی باسە، لەم بارەیەوە لەرۆژی 18/4/2020 رێككەوتنێك لەنێوان حكومەتی فیدراڵ وحكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە، شاندی حكومەتی فیدراڵەوە کە لە جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە – وەزیری نەوتەوە سەرۆكایەتی كرا وشاندی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لەلایەن وەزیری دارایی وئابووریەوە سەرۆكایەتی كرا، ئەم رێككەوتنە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیەندرا وهەردوولاش دووپاتیان کردەوە كە پێویستە رەچاوی دادپەروەری بكرێت لەدەستنیشانكردنی رێژەی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لەهەرێمی كوردستان ولەسەر بنەمای رێژەی كۆی بەرهەمی نەوتی خاوی عیراقەوە بێت ونەبێتە هۆكارێك بۆ زیانی زیاتری ماددی بۆ هەرێمی كوردستان.


د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٢ ئوکتۆبەر ٢٠٢٠


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©