پرس میدیا
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "چیمان پێکرابێت لەشتی باش بۆخەڵک کردوومانە، بەڵام دۆخێک هاتووەتە پێشەوە گشتگیرە و لە دەسەڵاتی حکومە تی هەرێمدانیە".
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمان رایگەیاند، "عێراق دەوڵەتە و دەتوانێت قەرزبکات، بەڵام کەوتووەتە قەیرانی داراییەوە، هاتنی سەرۆکی حکومەتیش بۆ پەرلەمان نیشانەی نیازپاکییەتی".
هاتنی سەرۆکی حکومەت لەکاتێکدایە کە بەواژۆی ٣٢ پەرلەمانتار داواکرا کەسەرۆکی حکومەت بێتە پەرلەمان، تا وەڵامی پەرلەمانتاران بداتەوە سەبارەت بە بارودۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیان، پێنەدانی موچەو شایستە داراییەکانیان لەکاتی خۆیدا، بەڵام پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کەهاتنی سەرۆکی حکومەت بە هیچ جۆریک پەیوەندی بە لێپرساندن و واژۆکەی پەرلەمانتارانەوا نییە.
No comments:
Post a Comment