پرس میدیا
دوای سوتانی بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعودبارزانی داوای لەحکومەتی عێراق کرد." کە گێرە شێوێنان بەسزای توندی یاسای بگەیەنێت "
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو پەلامارە نامەردانەیە دەكەین و لێرەدا ڕایدەگەیێنین ئەم جۆرە پەلامار و دەستدرێژییانە بە هیچ شێوەیەك لە پێگەی كورد و بەها باڵاكانی گەلی كوردستان كەم ناكەنەوە. دەقی پەیامەکەی بارزانی
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
هەواڵی پەلاماردانی بارەگای لقی ٥ـی پارتی لەلایەن تاقمێكی گێرەشێوێنمان پێ گەیشت، كە لە ئەنجامی ئەو كردەوە نایاساییەدا سووكایەتییان بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان و ئاڵای پارتی كردووە.
بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو پەلامارە نامەردانەیە دەكەین و لێرەدا ڕایدەگەیێنین ئەم جۆرە پەلامار و دەستدرێژییانە بە هیچ شێوەیەك لە پێگەی كورد و بەها باڵاكانی گەلی كوردستان كەم ناكەنەوە، بەڵام بەڕوونی دواكەوتوویی و بێ فەرهەنگی و عەقڵیەتی ئەو تاقمە شەڕانگێزە بۆ هەموو لایەك دەردەخات.
ئەو چاوەڕوانییەمان لە حكومەتی فیدڕاڵی عێراق هەیە كە ئیجرائاتی پێویست لە بەرامبەر ئەو پەلاماردەرانە بگرێتە بەر، لە هەمان كاتدا جەختیش لەوە دەكەینەوە ئەوانەی بیانەوێ پەلاماری پارتی بدەن و سووكایەتی بە بەهاكانی گەلی كوردستان بكەن، دواجار باجی ئەو كارەیان دەدەن
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق