پرس میدیا
ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق کە ناس کورد بە دواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند( 26ی تشرینی یەکەمی 2020) :"یاسای تەمویلکردنی کورتهێنانی دارایی دوای هەموارکردنەوەی لەپەرلەمان تێدەپەڕێنرێت، ئەوەش دوای ئەوەی کە دەبێت هەندێک گۆڕانکاری تێیدا بکرێت".
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارای لەپەرلەمانی عێراق ئاماژەى بەوەکرد :"بڕیارە وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری ئەو بانکانەی کە حکومەت دەیەوێت قەرزیان لێوەربگرێت لە پەرلەمان میواندارێتیان بکرێت".
هاوکات یەحیا عیساوی، پەرلەمانتاری عێراق وتی:"پەرلەمان تێبینی هەیە لەسەر یاسای تەمویلکردنی کورتهێنانی دارایی کە حکومەت پێشکەشی بە پەرلەمان کردووە، چونکە ئەو پارەیەیی کەداواکراوە گوژمەیەکی زۆرە کە بە 41 تریلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت".
وتیشی: "حکومەت لەئێستادا مانگانە پێویستی بە سێ تریلیۆن دینار هەیە بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران، بۆیە پێدەچێت پەرلەمان تەنها دەنگ لەسەر 10 ملیار دینار بدات".
No comments:
Post a comment