پرس میدیا
ئەندامی لیژنەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکدا رایگەیاند (26ی تشرینی یەکەمی 2020) :"یاسای مۆڵەتدانی چوارەم کەتایبەتە بەدامەزراندنی کۆمپانیای مۆبایلی نیشتیمانی، ئاراستەی سەرۆکایەتی کۆمار کراوە، چاوەڕواندەکرێت سەرۆکایەتی کۆمار پەسەندی بکات پێش ئەوەی ئاڕاستەی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی بکات بۆ دەستکردن بەڕێکارەکان".
عەلا روبەیعی وتیشی :"پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە بە دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نیشتیمانی مۆبایل کە هاوشان دەبێت لەگەڵ ئەو سێ کۆمپانیایەی کەئێستا هەن، ئەوەش بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر بە هاووڵاتیانی عێراق."
پەرلەمانی عێراق یاسای دامەزراندنی کۆمپانیای مۆبایلی نیشتیمانی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی کۆمار کرد، چاوەڕواندەکرێت سەرۆکایەتی کۆمار پەسەندی بکات پێش ئەوەی ئاڕاستەی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی بکات بۆدەستکردن بەڕێکارەکان.
No comments:
Post a Comment