پرس میدیا
میدیای پارتی بڵاویکردەوە رائید شەماڵ میرزا، بەرپرسی بازگەی شاوێسی سەر بە ئاسایشی هەولێر بە جەڵتەی مێشک گیانی لەدەستداوە.
سایتی ڕووداوی سەر بە پارتی بڵاویکردەوە رائید شەماڵ رۆژی 21ی ئۆکتۆبەر تاوەکو درەنگانێک لە دەوام بووە، دواتر چووەتەوە ماڵەوە و زۆر ماندوو بووە، کاژێر 01:30 خوولەکی بەرەبەیان جەڵتەی مێشک لێیداوە و کاژێر 08:00ی بەیانیی ئەمڕۆ 22ی تشرینی یەکەم گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیاری میدیای پارتی ئەو بەرپرسەی بازگەی شاوێس براوەتە چەند نەخۆشخانەیەکی هەولێر، بەڵام شوێنی چاودێریکردنی نەبووە.
رائید شەماڵ میرزا 13 ساڵە کارمەندی ئاسایشی هەولێرە و دەرچووی کۆلێژی یاسا بووە، ماوەی 11 ساڵ ئەفسەری بازگەی شاوێس بووە و هەشت مانگە وەکو بەرپرسی ئەو بازگەیە دەستبەکاربووە، دوو مانگ و نیوە و ژنی مارەبڕیوە و نەیگواستبووەوە.
No comments:
Post a Comment