فڕۆکەکانی تورکیا بەرزاییەکانی چەند گوندێکی ناحیەی سیدەکان لە دەڤەری برادۆست بۆردوومان دەکەن.
چەند شایەتحاڵێک لە ناوچەی سیدەکان بە پرس میدیایان راگەیاند بۆردوومانەکە لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی ئەیلوول دەستی پێکردووە و تا درەنگانێک بە شێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام بووە.
فڕۆکەکانی تورکیا هەریەکە لە ناوچەکانی (سنین، بێرکمە، کێلەشین و بەردەسۆران)یان بۆردوومان کردووە.
بەپێی زانیارییەکان بەرزاییەکان کێلەشین و بەردە سۆران تورکیا یەکەمجارە بۆردوومانیان بکات، بەو پێیەی ناوچەکانی تری سیدەکان پێشتر کراونەتە ئامانجی فڕۆکەکان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق