پرس میدیا
نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند زۆر نیگەرانن بە سووتاندنی ئاڵای کوردستانی عێراق و توندوتیژی هەرگیز چارەسەری ناکۆکییەکان ناکات.
نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) لە تویتەر پۆستێکی لەبارەی رووداوکانی ئەمڕۆ شەممە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە بەغدا بڵاوکردووەتەوە.
لە پۆستەکەدا هاتووە، "ئێمە نیگەرانی زۆری خۆمان سەبارەت بە سوتاندنی ئاڵای کوردستانی عێراق و هێرشکردنە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەردەبڕین. کاری توندوتیژی و تۆقاندن ( کە هەرگیز چارەسەری ناکۆکی نین) پێویستە ئیدانە بکرێن."
هەروەها ئەوەش هاتووە، "لەراستیدا، عێراق پێویستی بە یەکڕیزی و سەقامگیری و گفتوگۆ هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گیروگرفتە زۆرەکانی."
ئێمە نیگەرانی زۆری خۆمان سەبارەت بە سوتاندنی ئاڵای کوردستانی عێراق و هێرشکردنە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەردەبڕین. کاری توندوتیژی و تۆقاندن ( کە هەرگیز چارەسەری ناکۆکی نین) پێویستە ئیدانە بکرێن.
— UNAMI (@UNIraq) October 17, 2020
No comments:
Post a Comment