پرس میدیا
دەستگیركردنی ژمارەیەك خێزانی داعشی كە دەیانەویست لە سنورەكانی سوریاوە بێنە ناوچەكانی پارێزگەی نەینەوا، ڕادەگەیەنرێت.
بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن هەواڵگری سەربازیی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”لەچوارچێوەی هەوڵەكان بۆ چاودێریكردن و پاراستنی سنورە هاوبەشەكان لەگەڵ سوریا و بەدواداچوونی ئەوانەی دزە دەكەنە ناو وڵات، و بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری ورد و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی خۆرئاوای نەینەوا، مەفرزەیەكی بەشی هەواڵگری سەربازیی لە فیرقەی 20ی فەوجی دووی پیادە، توانى ژمارەیەك خێزانی داعشی دەستگیربكات كە لە سنورەكانی سوریا و لە نزیك چیای شنگالی خۆرئاوای نەینەوا دزەیان كردبووە نێو وڵات”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”هێزە ئەمنییەكان 14 كەسیان دەستگیركرد كە لە ژن و منداڵ پێكهاتبوون، بەبێ ئەوەی پیاوەكانیان لەگەڵدا بێت كە سەر بە گروپە چەكدارەكانی داعشن و لە سەربازگەكانی داعشدا بوون لە سوریا”.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق