پرس میدیا
سەردانی پزیشكی دان هەندێ جار بە ئازارەو پارەیەكی زۆری تێدەچێت و هەندێ جاریش زیان بە ددانەكانمان دەگەیەنێت بۆیە باشترین شت بۆ ددان ئەوەیە كە تا بتوانیت پارێزگاری لە ددانەكانت بكەیت و ددانت بشۆیت و بەم چارەسەرە سروشتیانە دەتوانیت بۆ هەمیشە ددانەكانت بە تەندرووست بهێڵیتەوە و هیچ كات پێویستت بە پزیشكی دان نەبێت:
بۆ پارێزگاری لە ددانت ئەم گیراوەیە بەکار بهێنە:
كەرەستەكان:
-سەرە كەوچكێك زەیتی گوێزی هندی
-سەرەكەوچكێك زەردەچەوە
-دوو دڵۆپ زەیتی مێخەک
-تۆزێك خوێ
چۆنێتی ئامادەكردن
هەموو كەرەستەكان بەباشی لە قاپێكدا تێكەڵ بكە , پاشان بیكەرە سەر فڵچەیەكی ددان و بەباشی بە ددانتا بهێنە بەتایبەت ئەو شوێنەی كە كلۆرەو و ئازاری هەیە! پاشان بۆ ماوەی ٥ خولەك پێوەی بهێڵە و دوای ٥ خولەك دیسان جارێكیتر بە فڵچەكە بە ددانیتا بهێنەرەوە پاشان ددانت بە ئاو بشۆ
No comments:
Post a Comment