پرس میدیا
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی بازرگانی هه‌ولێر رایگەیاند، لە ئێستادا ژمارەی سایلۆکانی هەرێم بەشی هەڵگرتنی گەنمی جوتیاران ناکات، بۆیە حكومه‌تی هه‌رێم پێنج سایلۆی نوێ به‌گوێره‌ی پێویستی شاره‌كان و ژماره‌ی جوتیاران دروستده‌كات.
هێمن سه‌ید موراد به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی بازرگانیی هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی پارتی راگه‌یاندووە، "ئێستا له هه‌ولێر یه‌ک سایلۆ و له دهۆک سێ سایلۆ و له سلێمانی چوار سایلۆ هه‌یه كه ئه‌مه‌ش به‌شی هه‌ڵگرتنی گه‌نمی جوتیاران ناكات."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بۆ گرنگیدان به به‌رهه‌می جوتیاران و پاراستنی گه‌نم وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خۆراك و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، حكومه‌تی هه‌رێم پێنج سایلۆی نوێ دروستده‌كات، كه له سه‌رجه‌م شاره‌كانی هەرێم و به‌گوێره‌ی پێویستی شاره‌كان و ژماره‌ی جوتیاران و قه‌باره‌ی سایلۆكان ده‌بێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا سایلۆیه‌كی دیكه له‌سه‌ر رێگای قوشته‌په ده‌خرێته خزمه‌ت جوتیارانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر، به‌م شێوه‌یه‌ش ژماره‌ی سایلۆكانی هه‌ولێر ده‌بنه دوو سایلۆ."
No comments:
Post a Comment