پرس میدیا
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی کوەیت دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای نزیک لە سەرۆکی هەرێمی راگەیاندووە، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت.
فەلاح مستەفا، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی رایگەیاندووە نێچیرڤان بارزانی لەسەردانەکەیدا پیرۆزبایی لە نەواف ئەحمەد جابر دەکات بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک میری نوێی ئەو وڵاتە.
هاوکات نێچیرڤان بارزانی لە میانی سەردانەکەیدا لەگەڵ وەبەرهێنەرەکانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە و هانیان دەدات بۆئەوەی سەرمایەکانیان بهێننە هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنانی زیاتر لێرە بکەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق