دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ته‌كیه‌ی شێخ نه‌هرۆ شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی كاردانه‌وه‌ی زۆری تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانی به‌دوای خۆیدا هێناوه به‌وه‌ی كه هیچ كام له به‌شداربوانی وێنه‌كه به وه‌زیری ته‌ندروستیشه‌وه ماسكیان نه‌به‌ستووه.
به پێی راگەیاندراوێکی تۆری پاراستنی تەندروستی گشتی كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویان كردووه‌ته‌وه ،"چەند رۆژێک پێش وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سلێمانی سەردانی رابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی کرد، "ئەوەی جێگای سەرسوڕمانی وەزیری تەندروستی بەبێ به‌ستنی ماسک لەو دیدارە دەرکەوت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "ئەوەی زیاتر مایەی شۆک و سەرسوڕمانە، هەر چەند رۆژێک دوای ئەو سەردانەی وەزیری تەندروستی، ئەو تەریقەتە بەناوی بۆنەیەکی ئاینیەوە هەزاران خەڵکی کۆکردوەتەوە، ئەو حەشامەتەی گوایە بۆ ئەو بۆنە ئاینیە کۆکرابوەنەوە بەبێ ماسک و بەبێ لە پێشچاوگرتنی هەرە سەرەتایترین ئامرازەکانی خۆپارێزی دەبینران".
تۆڕی پارەستنی تەندروستی له كۆتاییدا ده‌ڵێ، "بەلامانەوە سەیرە کە حکومەت ئازایە سزای هاوڵاتیان بدا لە بەرامبەر نەبەستنی دەمامک، بەڵام هیچ کاردانەوە و پلانێکی نیە بۆ رێگرتن لەم جۆرە رەفتارانەی کە وەک ئاگر لە پوش بەردەی وایە بۆ بڵاوبونەوەی کۆرۆنا".
ئەمەش لەکاتێکدایە کەبڕیار دراوە بە غرامەکردنی هاوڵاتیان لەکاتی پابەند نەبونیان بە ڕێنماییەکانی تەندروستی
No comments:
Post a Comment