کۆشکی سپی رایگەیاند. تەندروست سەرۆکی ئەمریکا و هاوسەرەکەی باشە و لە مەترسیدا نین.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی کۆشکی سپی ئەمریکا لەبارەی تووشبونی دۆناڵد ترەمپ و هاوسەرەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ترەمپ و میلانیا خۆیان کەرەنتینە کردووە و سەرۆکی ئەمریکا بە تەنیایی و لە رێگەی ئۆنڵاینەوە لە کارەکانی بەردەوام دەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، میلانیا ترەمپ، هاوسەری دۆناڵد ترەمپ و خانمی یەکەمی ئەمریکا لە تویتەری خۆی رایگەیاندووە، کە ئەوان تەندروستیان باشە و لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتینە کردووە.
توشبوونی دۆناڵد ترەمپ بە کۆرۆنا لەکاتێکدایە، تەنیا یەک مانگی ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و وابڕیارە لە رۆژی ٣ی مانگی داهاتوودا دەنگ بۆ هەڵبژاردنی ٤٦ەمین سەرۆکی ئەو وڵاتە بدرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق