ماوەی چوار رۆژە دادگای تاوانەکانی دهۆک بە سیفەتی پێداچونەوە بڕیاری بێ تاوانی مامۆستا بەدەل بەرواری دەرکردوە بەڵام تا ئێستا ئازاد نەکراوە.
بەپێی دەقی بڕیارەکەی دادگای تاوانەکانی دهۆک کە وێنەیەکی دەست پرس میدیا کەوتووە، ئەوەی بەدەل بەرواری کردوویەتی سەبارەت بە داواکردنی موچەی مامۆستایانی وپێشمەرگە ناچێتە قاڵبی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکرد بەڵکو دەچێتە قاڵبی رەخنە گرتن و ئازادی بیروڕاوە.
بەپێی زانیارییەکانی پرس میدیا دوای چوار رۆژ لە دەرچوونی ئەو بڕیارە دادگا هێشتا مامۆستا بەدەل ئازاد نەکراوە و لە زیندان ماوەتەوە.
لەوبارەوە حاکم شێخ لەتیف شارەزای یاسایی لە هەژماری خۆی بڵاویکردوەتەوە، "بەڵام بەداخەوە تا دوێنێش ئازاد نەکراوەو دەڵێن کەیسی ترو تاوانی تریان خستۆتەپاڵ ."
بەدەل بەرواوی مامۆستا و چالاکی مەدەنی ٥٢ رۆژە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی دهۆکەوە دەستگیرکراوە، ئەوەش بەهۆکاری ئەوەی داوای خۆپیشاندانی مامۆستایان و هاوڵاتیانی کردوە دژی دابەشنەکردنی موچە.
No comments:
Post a comment