پرس میدیا
دیوانی وەقفی سوننی لە عێراق راگەیاند، دووبارە نوێژی هەینی كە لە مانگی ئاداری رابردوو، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری عێراق هەڵپەسێردرابوو لە رۆژی هەینی داهاتووەوە لە مزگەوتەكاندا ئەنجام دەدرێتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا دیوانی وەقفی سوننی لە عێراق بڵاوی كردەوە كە لایەنە پەیوەندیدارەكان رەزامەندییان نیشانداوە كە بە مەرجی پابەندبوون بە رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دووبارە نوێژی هەینی لە مزگەوتەكاندا ئەنجام بدرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، بڕیاردراوە لە نۆی ئەم مانگەوە، دووبارە نوێژی هەینی لە مزگەوتەكاندا لە عێراق ئەنجام بدرێتەوە.
لە مانگی ئاداری رابردوو، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدانی نوێژی لەسەرتاسەری عێراق هەڵپەسێردرابوو.
ئەمەیش لە كاتێكدایە بەپێی دوایین ئامارەكان تا ئێستا 387 هەزار و 121 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش نۆ هەزار و 531 كەس گیانیان لەدەستداوە و 316 هەزار و 371ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.
No comments:
Post a Comment