پرس میدیا
وەزارەتی دەرەوەی فڕەنسا رایگەیاند، داوا لە وڵاتانی ئیسلامی دەکەن وەک کاردانەوەی بڵاوبونەوەی کاریکاتێر لەسەر پەیامبەری ئیسلام (د.خ) لە پاریس، بایکۆتی کاڵا و شتومەکی فەڕەنسی نەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە لەچەند رۆژی رابردودا لەلایەن ژمارەیەک وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەوڵێک هەیە بۆ بایکۆتکردنی کاڵای فڕەنسی و خۆپیشاندان دژی وڵاتەکەیان بەهۆی بڵاوبونەوەی کاریکاتێرێکی وێنەیەکی لەسەر پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە پاریس.
ئەوەش هاتوە، "ئەو داواکاریانە بۆ بایکۆتی کاڵای فڕەنسی هیچ بنەمایەکیان نیە و پێویستە بە خێرایی رابگیرێن، هەروەک هەمو ئەو هێرشانەی کە وڵاتەکەی ئێمەیان بە ئامانج گرتوە و لەژێر کاریگەری کەمینەیەکی توندڕەودا کاردانەوە دەنوێنن".
16ـی ئەم مانگە گەنجێکی پەنابەر بەناوی عەبدوڵا ئەنزورۆف بە رەگەز چیچانی بەچەقۆ مامۆستایەکی بەشی مێژوی سەربڕی، دوای ئەوەی مامۆستاکە وێنەی کاریکاتێری پێغەمبەر ئیسلام (د.غ) نیشانی خوێندکارەکانی دابو، روداوەکەش کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتوەتەوە.
No comments:
Post a comment