پرس میدیا
ئەمشەو جارێکی دیکە سوپای تورکیا گوندەکانی پەرەخ و شیشێ لە سنوری ناحیەی دەرکاری بەچڕی بۆردومانکرد و بەوهۆیەشەوە زیانێکی مادی زۆر بەر گوندنشینەکان کەوتووە.
بۆردومانەکە بۆماوەی ٢٠ خولەک بەردەوام بوو، هاوکات فڕۆکە سیخورییەکانی تورکیاش چەند جارێک بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە.
نزیکەی سێ مانگە سوپای تورکیا بەبیانوی لێدان لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە زەوی و ئاسمانەوە هێرش دەکاتەسەر سنورەکانی زاخۆ و ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک ھاوڵاتی سڤیل شەھید و برینداربوون و زیانی ماددی زۆریش بەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە کەوتووە.
No comments:
Post a comment