پرس میدیا
بڕیارە لە مەراسیمێکدا تەرمە کەی لەمزگاوتی گەورەی شاری سلێمانی بەخاک بسپێردرێت
ئەمڕۆ هەینی، تەرمی شێخ سالاری حەفید گەیشتەوە مزگەوتی گەورەی سلێمانی و بڕیارە لە مەراسیمێكدا بەخاك بسپێردرێت.
ئێوارەی چوارشەممە 7/10/2020 شێخ سالاری حەفید، نەوەی کاک ئەحمەدی شێخ و ئەندامی بنەماڵەی شێخ مەحمودی حەفید (1881- 1956)، یەکەم مەلیکی کوردستان و سەرپەرشتیاری مزگەوتی گەورەی سلێمانی لە وڵاتی تورکیا کۆچی دواییکرد.
ئەمڕۆ هەینی، تەرمی شێخ سالاری حەفید، گەیشتەوە شاری سلێمانی و بڕیارە لە مەراسیمێكدا لە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی تەرمەكەی بەخاك بسپێردرێت.
شێخ سالاری حەفید کەسایەتییەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی ناسراوی کوردستان و سلێمانی بو و سەرپەرشتیاری مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی سلێمانی بوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە وڵاتی تورکیا کۆچی دواییکرد.ا
No comments:
Post a comment