مافی مرۆڤی ئەورووپا: کۆمەڵکووژییەکەی سەڵاحەدین با ئاگاداری هێزە ئەمنییەکان بووە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

مافی مرۆڤی ئەورووپا: کۆمەڵکووژییەکەی سەڵاحەدین با ئاگاداری هێزە ئەمنییەکان بووە

مافی مرۆڤی ئەورووپا: کۆمەڵکووژییەکەی سەڵاحەدین با ئاگاداری هێزە ئەمنییەکان بووە


پرس میدیا
روانگەی مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا-دەریای سپی لەبارەی رووداوی رفاندنی ھەشت ھاووڵاتی سوننە لە پارێزگای سەڵاحەدین و پاشان کوشتنیشان  ئاشکرای کرد کە لە چوارچێوەی زانیاری ھێزەکانی ئەمنی ئەنجامدراوە.

روانگەی مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا رایگەیاندووە "پێدەچێت گرووپە چەکدارەکانی سەربە رێکخراوی عەسائیبی ئەھلی حەق کە یەکێکە لە گرووپەکانی حەشدی شەعبی لە ١٧ی تشرینی یەکەم ھەڵیانکوتابێتە سەر ناحیەی فەرحاتییە و ٢٥ کەسی سڤیلیان رفاندبێت. 

دواتریش تەرمی ھەشت کەس لەو رفێنراوانە کە لە سینگ و سەریان شوێنی گوللـە دیاربوو لە زەوییەکی کشتوکاڵی دۆزرابوونەوە. ھاوکات ١٣ کەس لە رفێنراوەکان ئازاد کران و تا ئێستاش چارەنووسی چوار کەسیان دیار نییە". 

بەڕێوەبەری ناحیەی ئیسحاقییە سەربە پارێزگای سەڵاحەددین، جاسم مەجمەعی لە لێدوانێکیدا بۆ روانگەکە رایگەیاندووە "بەپێی وتەی خەڵکی ناوچەکە، گرووپە چەکدارەکانی سەربە حەشدی شەعبی، بەرەبەیانی رۆژی ١٧ی تشرینی یەکەم چوونەتە نێو ناحەی فەرحاتییە و رەفعیات و ٢٥ کەسیان رفاندووە، ١٣ کەسیان ئازادکرد و ئەوانی دیکەش تا ئێستا دەستبەسەرکراون، دواتریش خەڵکی ناوچەکە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ تەرمی ھەشت کەسیان لە دووری ٥٠٠ مەتر لە ناوچەکە دۆزیوەتەوە". 

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی خۆجێی و ئەو گرتانەی دەستکەوتوون، ئەو گرووپە چەکداریانەی کە جلوبەرگی سەربازییان پۆشیووە، ئۆتۆمبێلی ھەڵگری لۆگۆی سەربە لیوای ٤٣ی حەشدی شەعبی بەکارھێناوە. ئەمانە تۆڵەی کوشتنی کەسێکی سەربە خۆیان کردووەتەوە کە لە ناوچەی سەید غەریب سەربە پارێزگای سەڵاحەددین لەلایەن داعشەوە کوژراوە. 

جاسم مەجمەعی راشیگەیاندووە کە مستەفا کازمی فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق،  دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی لەم رووداوە داوە بەڵام تا ئێستا ھیچ ئەنجامێکی لێ نەکەوتووەتەوە. 

ناوبراو ئاشکرای کردووە کە بەشێک لە خەڵکی ناوچەکە بەھۆی داعشەوە ناوچەکەیان جێھێشتووە، بەڵام حەشدی شەعبی رێگەی بەمانە نەداوە کە بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان: "کردەوەکانی رفاندن و کوشتنیش وەک سیاسەتی ترساندن بەرامبەر ئەو کەسانە بەکاردێت کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان". 

ھەربەپێی زانیارییەکان، چوار رۆژ پێش رووداوەکە ئەوانەی تاوانەکانیان ئەنجامداوە ھەڵیانکوتاوەتە سەر فەرحانییە و خەلکی ناوچەکەیان گەمارۆ داوە و پاشانیش گرتەیان تۆمارکردووە، لە ١٧ی تشرینی یەکەمیش ئەم رووداوەیان ئەنجامداوە.

ھاووڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی فەرحاتییە کە نەیوست ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانێکیدا بۆ روانگەی مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا-دەریای سپی رایگەیاند "خەڵکی ناوچەکە بەرەبەیانی رۆژی ١٧ی تشرینی یەکەم بە ھاتنی گرووپەکانی سەربە حەشدی شەعبی بۆ ناوچەکە راچڵەکین. پاشانیش چوونە نێو ماڵێک و بە دەسکی دەمانچە لە ئافرەتێکیان داوە و پاشانیش ئافرەتەکە کەوتووەتە سەر زەوی.

 دواتریش دوو کوڕی ئەم ئافرەتە بە ناوەکانی موھەنەد تەمەن ٢٠ ساڵ و عەزیز تەمەن ٢٣ ساڵیان رفاند. کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆش تەرمی چەند کەسێک لە زەویەکی کشتوکاڵی دۆزراوەتەوە کە شوێنەواری چەقۆ و گوللـەیان پێوە دیاربووە. ئاشکرایە کە رووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەتەوە. ئەم گرووپانە زۆرجار خەڵکی دەڕفێنن و پێشتریش چەند کەسێکیان رفاندووە و تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە". 

ئەوەش راگەیەندراوە کە ئەوانەی لە پارێزگای سەڵاحەددین رفێنراون بە خاڵەکانی پشکنینی پۆلیسدا تێپەڕیون و ئەو ناوچەیەی کە تاوانەکەی لێ ئەنجامدراوە پۆلیس و ھێزەکانی سەربە سوپای لێبووە. 

لەلایەکی دیکەش بەڕێوەبەری ناوچەی باکووری ئەفریقا و رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی سەربە روانگەی مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا-دەریای سپی، ئەنەس جەرجەوی رایگەیاند کە کاری رفاندن و لەناوبردنی عێراقییەکان تاوانی دژبە مرۆڤایەتییە. پێویستە تاوانباران ئاشکرا بکرێن". 

رۆژی شەممەی رابردوو، فەرماندەیی پۆلیسی سەڵاحەددین رایگەیاندبوو کە ١٢ھاووڵاتیی دانیشتوی ناحیەی فەرحاتییە سەربە قەزای بەلەد باشووری پارێزگای سەڵاحەددین لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە رفێندراون و دواتر کوژراون و تەرمەکانیان لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی سەڵاحەددین-ەوە دۆزراونەتەوە. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©