هەوڵ دەدرێت دۆسیەی حەمەی شێخ وەهاب بە رێگەی سیاسی چارەسەر بکرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هەوڵ دەدرێت دۆسیەی حەمەی شێخ وەهاب بە رێگەی سیاسی چارەسەر بکرێت

هەوڵ دەدرێت دۆسیەی حەمەی شێخ وەهاب بە رێگەی سیاسی چارەسەر بکرێت

پرس میدیا- تایبەت
دوێنێ دووشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ حەمەی شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر دۆسیەی ساختەکردنی وەسڵی گومرگی لە گەرمیان دەستگیرکرا. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پرس میدیای ڕاگەیاند عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی قسەی کردووە تا کێشەی ئەو ئەندام ئەنجوومەنەیان چارەسەر بکرێت. 

حەمەی شێخ وەهاب ماوەی زیاتر لە مانگێکە لەلایەن دادگای قۆرەتوو بە تۆمەتی ساختەکردنی وەسڵی گومرگی بە بەهای ١٠ ملیۆن دۆلار لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان داواکرا بوو. 

لەسەر ئەو دۆسیەیە پێشتر دادگا بەفەرمی داوای لە ئەنجوومەنی پارێزگا کردبوو کە حەمەی شێخ وەهاب ڕادەستی دادگا بکات بەوپێیەی ئەندامانی ئەنجوومەن پارێزبەندی یاسایی هەیە. 

سەرچاوەکەی پرس میدیا وتی، دوو بۆچوون لە ناو ئەنجوومەنی پارێزگا لەسەر ئەو دۆسیەیە درووستبووە، بۆچوونێک کە سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان سەرکردایەتی دەکات ئەوەیە پشتیوانی لە حەمەی شێخ وەهاب بکرێت و بەوپێیەی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون دروستکراون و بێ بنەمان. 

لەبەرانبەردا بۆچوونێکی دیکە لە ناو ئەندامانی ئەنجوومەنەکەدا هەیە کە داوای دادگاییکردنی ئەو ئەندامە دەکەن و پێیان وایە تۆمەتەکان بنەمایەکی ڕاستییان تێدایە ئەوەش لە ژیانی تایبەتی حەمەی شێخ وەهابدا ڕەنگی داوەتەوە. 

بەپێی بەدواداچوونێکی پرس میدیا، حەمەی شێخ وەهاب لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا چەند جارێک سەفەری دەرەوەی وڵاتی کردووە و ناو بەناو ئۆتۆمبێلی گرانبەهای پێبووە، کە نرخی بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانە نزیکەی ١٠٠ هەزار دۆلار بووە. 

سەرچاوەیەکی ناو ئەنجوومەنی پارێزگا بە پرس میدیای وت، توانای دارایی حەمەی شێخ وەهاب پێش دوو ساڵ لە ئاستێکی یەکجار خراپدا بوو بە جۆرێک کە تووشی ڕوودای هاتووچۆ بوو لە ناو ئەنجوومەندا هاوکاری بۆ کۆکرایەوە، بەڵام ئێستا دۆخی ژیانی گۆڕاوە و ماوە ماوە سەفەری ئەوروپا و ئەمریکا دەکات. 

بەپێی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی حەمەی شێخ وەهاب کراون بە ئەندازەی ١٠ ملیۆن دۆلار ساختەکاری لە مەرزی پەروێزخان ئەنجامداوە، لەسەر هەمان دۆسیەش باوکی لەلایەن پۆلسیەوە دەستگیرکراوە. 

دوێنێ دووشەممە حەمەی شێخ وەهاب لە هەژماری خۆی لەفەیسبووک بڵاویکردەوە کە ئامادەیە بچێتە بەردەم دادگا و تەواوی تۆمەتەکانی ڕەتکردەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی پرس میدیا، پێش ئەوەی بچێتە بەردەم دادگا ئامادەکاری بۆ دۆسییەکەی کراوە لە سەر ئاستی باڵا لە بزوتنەوەی گۆڕان قسەی لەسەر کراوە، دواکەوتنی خۆ ڕادەستکردنی بە دادگا پەیوەندی بەوە هەبووە تا رێککەوتنی سیاسی بۆ دۆسیەکەی بکرێت. 

هەر دوێنێ دووشەممە وەزارەتی دارایی دەستگیرکردنی باندێکی فراوانی ساختەکاری لە مەرزەکاندا ڕاگەیاند کە ملیۆنان دۆلار پارەی داهاتی گشتییان بردووە. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©