پرس میدیا
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی ئه‌و دوو كچه لهچكبهسهرهی له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا هێرشیان كرایه سه‌ر، دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه له نزیك تاوه‌ری ئیڤڵ هێرش كرایه سه‌ر دوو كچی لچكبهسهر به ناوه‌كانی ئه‌مه‌ل و كهنزا كه هاووڵاتیی فه‌ڕه‌نسین و به ره‌چه‌ڵه‌ك جه‌زائیرین، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی پاریس دۆسیه‌یه‌كی له‌مباره‌یه‌وه كرده‌وه.
له میانی دۆسیه‌كه‌دا به تۆمه‌تی په‌نابردنه به‌ر توندوتیژی به ئه‌نقه‌ست دوو كه‌س قۆڵبه‌ست كران.
ئه‌و دوو تۆمه‌تباره له بنكه‌ی پۆلیسی ناوچه‌ی حه‌وت له پاریس قۆڵبه‌ست كراون.
له دوای ره‌خنه‌گرتنی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن له ئیسلام، گوشار خستنه سه‌ر كۆمه‌ڵه و رێكخراوه ئیسلامییه‌كان و مسوڵمانان زۆر بووه، ئه‌مه‌ش زیادبوونی هێرشی له‌م جۆره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
No comments:
Post a Comment