تەنیا مانگی ڕابردوو زیاتر لە ٧ هەزار فڕۆکە بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕیون - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

تەنیا مانگی ڕابردوو زیاتر لە ٧ هەزار فڕۆکە بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕیون

تەنیا مانگی ڕابردوو زیاتر لە ٧ هەزار فڕۆکە بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕیون


پرس میدیا
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرای کرد لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 7 هەزار و 500 فڕۆكە بە ئاسمانی عێراقدا فڕیوون

كۆمپانیای گشتیی خزمەتگوزاریی گواستنەوەی ئاسمانی سەربە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تشرینی یەكەم ئاشكرایكردووە، "لەماوەی مانگی ئەیلول-دا بە تێكڕایی 6 هەزار و 263 فڕۆكە بە ئاسمانی عێراقدا فڕیوون، هەروەها تێكڕای ئەو فڕۆكانەشی لە فڕۆكەخانەكانی عێراقەوە ڕۆشتوون یان نیشتوونەتەوە ژمارەیان هەزار و 315 فڕۆكە بووە".

ئەو كۆمپانیا عێراقییە ئەوەشی خستوەتەڕوو، كۆمپانیاكەیان ڕێڕەوی پارێزراوی ڕێكخستووە بۆ فڕۆكەكان، لەگەڵ گرتنەبەری سەرجەم ڕێكارەكانی ئاسایشی ئاسمانی، ئەوەش وایكردووە ئاسمانی عێراق بەو ڕێژەیە فرۆكەی تێدا بفڕێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لەو مانگەدا هەریەك لە ئێران و توركیا، گەشتە ئاسمانییەكانیان لەگەڵ عێراق هەڵپەسارد و هۆكارەكەیان بۆ ڕێكاری تەندروستی تایبەت بە كۆرۆنا گەڕاندەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©