پرس میدیا
وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند نزیکەی ٣٥٠ ملیۆن دیناریان لە مووچەی خانەنشینانی نایاسایی بۆ حکوومەت گەڕاندووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێم بڵاویکردەوە،لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی، بەرێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری توانیان مانگانە نزیكەی 350 ملیۆن دینار بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە، بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی حكوومەت هەمواری لیستی مووچەی پلەی شارەزاكان کردووەتەوە و ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەر مانگێک بۆ خەزێنەی گشتی گەڕاندووەتەوە.
No comments:
Post a comment