شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بەغدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بەغدا

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بەغدا

پرس میدیا
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە فڕۆکەیەکی سەربازی گەیشتە بەغدا.

فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند سەردانەکە لە چوارچێوەی کۆبوونەوە دەورییەکانی لیژەنی هەماهەنگی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراقە، کۆبونەوەی پێشو لە هەولێر بوو ئەم سەردانەش درێژەپێدەری کۆبونەوەکانی رابردووە.

جەبار یاوەر وتی "لەبارەی چالاکی و کارە تیرۆریستییەکانی چەکدارانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان گفتوگۆ دەکرێت، لەگەڵ پرسی دامەزراندنی ناوەندەکانی هەماهەنگی لە نێوان ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کە شەش ناوەندە، دو ناوەندیان سەرەکییە، یەکێکیان لە بەغداو ئەوی دیکەیان لە هەولێر و چوار ناوەندەکەی دیکەیان لەناوچەکانی دیالە، کەرکوک و مەخمور و موسڵە."

ئەوەشی خستەڕو، لەبارەی دروستکردنەوەی هێڵێکی بەرگری هاوبەش گفتوگۆ دەکرێت لە دیالەوە تا دەگاتە ناوچەکانی موسڵ، لەجیاتی ئەوەی دو هێڵ بێت (پێشمەرگە و سوپا) ببێتە یەک هێڵ و هاوبەش بێت، خاڵی سیێیەمیش پرسی ئۆپراسیۆنی هاوبەشە دژ بە تیرۆریستانی داعش کە ئێستا لە چەند ناوچەیەک بونیان هەیە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©