پرس میدیا
دوای ئەوەی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان واژووکرد، یەکەم گەشتی بازرگانیی لە ئیماراتەوە بۆ ئیسرائیل ئەنجامدرا.
فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی ئیتیحاد-ی سەربە ئیمارات کە لە ئەبو زەبیەوە دەستی بە گەشت کرد لە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە تەل ئەبیب، نیشتەوە.
لە کاتێکدا لەو گەشتە بازرگانییەدا کە یەکەم گەشتە لە ئیماراتەوە بۆ ئیسرائیل ئەبجام بدرێت ٥٨ سەرنشین هەبوو، فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن بە مەڕاسیمێک پێشوازیی لێکرا.
کاپتنی فڕۆکەکە، ناوی ساڵح عەبدوڵڵایە و لە رێوڕەسمی پێشوازیکردنەکەدا، وتی دڵخۆشن بە بوونیان لە ئیسرائیلدا.
لە گەڕانەوەیدا بۆ ئیمارات، فڕۆکەکەی ئیتیحاد گرووپێک لە بازرگانانی ئیسرائیلی، شارەزایانی گەشت و گوزار و رۆژنامەنووسانی بەرەو ئەبو زەبی گواستەوە.
چاوەڕوان دەکرێت سبەی ئیسرائیل و ئیمارات رێککەوتنێکی نوێ واژوو بکەن بۆ ئەنجامدانی ٢٨ گەشتی بازرگانیی لە هەفتەیەکدا لەنێوان تەل ئەبیب-ئەبو زەبی و تەل ئەبیب-دوبەی.
لە رێوڕەسمێکدا کە لە ١٥ی ئەیلوول لە کۆشکی سپی سازکرا، رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات واژووکرا.
No comments:
Post a comment