پرس میدیا
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند باندێکی حەوت کەسیان بە تۆمەتی ساختەکردنی زێڕ لە گەڕەکی عەنکاوە دەستگیرکردووە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/نووسینگەی عەنكاوە، پاش ئاگاداركردنەوەیان كەوا چەند كەسێك لە شارۆچكەی عەنكاوە زێڕ ساختە دەكەن و دواتر بە زێڕنگرەكانی دەفرۆشن، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و دوای بەدواداچوونێكی ورد و بەدەستهێنانی زانیاری، توانییان 7 تۆمەتبار بە ناوەكانی (هـ.ك.ج) و (ا.ا.م) و (ص.ك.ج) و (ع.م.ق) و (ع.ع.ف) و (ع.م.ع) و (ح.س.ع) دەستگیر بكەن."
بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێر"تۆمەتباران، دانیان نا بە تاوانەكەیاندا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادان، ڕاگیران و رووبەڕووی دادگا كرانەوە."
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق