ئوسامە نوجێفی: سوتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا کارێکی تیرۆریستییە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئوسامە نوجێفی: سوتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا کارێکی تیرۆریستییە

ئوسامە نوجێفی: سوتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا کارێکی تیرۆریستییە


پرس میدیا
بەرەی رزگاریكردن و گەشەپێدان بە سەرۆكایەتی ئوسامە نوجێفی لە عێراق رایگەیاند سووتاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا، تاوانێكی تیرۆریستییە.

لەمبارەیەوە بەرەی رزگاركردن و گەشەپێدان لە رایگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بە خەم و نیگەرانییەوە لەو ئاگاداربووە كە بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا لە لایەن گرووپەكانی دەرچوو لە یاسا سووتێنراوە.

باسی لەوەشكردووە ئەو كارە دوای ئەوە ئەنجامدراوە كە هەندێك لێدوان بەوە شێكرابوونەوە كە گوایە دژبە حەشدی شەعبیین و راشیگەیاندووە" سووتاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا، تاوانێكی تیرۆریستییە و نابێت كەس لێی بێ دەنگ بێت و ئەنجامدەرانیشی دەستگیر بكرێن".

بەرەی رزگاریكردن و گەشەپێدان ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە حكوومەت و هێزە ئەمنییەكان بەرپرسن لە پاراستنی بارەگاكە.

هەر لەسەر سووتاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا، سەلیم جبووری سەرۆكی پارتی گردبوونەوەی مەدەنی بۆ كاری چاكسازی لە هەژماری تایبەتی خۆی فەسبووك رایگەیاندووە "پارتی دیموكراتی كوردستان لە كاتێكدا هەڵوێستە باشەكانی لای عێراقییەكان رەنگی داوەتەوە لەوەی بووەتە پەناگەیەك بۆ ئاوارەكان و پاڵشتی لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەكات، بۆیە سووتاندنی بارەگاكەی لە بەغدا مایەی قبوڵكردن نییە".

سەلیم جبوری ئاماژەی بەوەیشداوە، ئامادەنەبوونی حكوومەت لە دابینكردنی ئاسایش جێگەی پرسیارە و و جەختیشی كردووەتەوە كە ئەوەی لە سووتاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا روویدا، رەتكرایەوە.

بەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە لێدوانێكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ، ھوشیار زێباری لەبارەی حەشدی شەعبییەوە، لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەردەم بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی عێراق خۆپیشاندانیان سازكرد.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©