لە میانی پێشوازیکردنم لەگەورە ئابوریناسی کۆماری چیک د.تۆماش سێدلاچێک، کونسوڵی گشتی چیک بە سووپاسەوە ئەم دەمامکە کوردەواریانەی وەک دیاری پێشکەش کردم کە دەستکردی هاوسەرەکەیەتی. جامانە رەمزی کوردایەتی و خەباتە و دەمامکیش یەکێکە لەرێگە کاریگەرەکان بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا pic.twitter.com/O2LchLmgh7
— Qubad Talabani (@qubadjt) October 25, 2020
پرس میدیا
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كونسوڵی گشتی چیك دەمامكی كوردەواریی وەك دیاری پێشكەشكردم.
درەنگانێکی ئەمشەو ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ قوباد تاڵەبانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی،"لە میانی پێشوازیکردنم لەگەورە ئابوریناسی کۆماری چیک د.تۆماش سێدلاچێک، کونسوڵی گشتی چیک بە سوپاسەوە ئەم دەمامکە کوردەواریانەی وەک دیاری پێشکەشکردم"
راشیگەیاند، ئەو دەمامكانە دەستکردی هاوسەری کونسوڵی گشتی چیکە. جامانە رەمزی کوردایەتی و خەباتە و دەمامکیش یەکێکە لەرێگە کاریگەرەکان بۆ رێگرتن لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا"
No comments:
Post a Comment