وتەبیژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق،رایگەیاند، چوار چەکداری داعش لە پارێزگای كەركووك دەستگیركراون.
لیوا یەحیا رەسول وتەبیژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیوویەتی "هێزەكانی دژەتیرۆر بە هاوكاری لەگەڵ هێزەكانی هەواڵگریی نیشتمانیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا، سێ تیرۆریستی داعشیان لە دۆڵی زغەیتون لە میانی هەڵاتنیان لە بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، دەستگیركردووە".
وتەبیژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ئاماژەی بەوەداوە كە هێزەكانی دژەتیرۆر لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی دیكەدا، یەك تیرۆریستی داعشیان لە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك دەستگیركردووە.
لیوا یەحیا رەسول راشیگەیاندووە كە لە میانی دەستگیركردنی ئەو تیرۆریستانەدا، ژمارەیەك تونێلێ داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك لەلایەن هێزەكانی دژەتیرۆرەوە، خاپووركراون.
No comments:
Post a Comment