پرس میدیا
دوای حەوت مانگ لە هەڵپساردنی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە جارێكی دیكە دەرگا بەڕووی عەمرەكاراندا كرایەوە و دوێنێ شەممە یەكەم كاروان لە سعوودیە بۆ ئەنجامدانی عەمرە، گەیشتە مزگەوتی حەرەم لە مەككە.
لەوبارەوە سەرۆكایەتی مەككە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویكرەوە لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەكانی خۆپارێزیی، یەكەم كاروانی عەمرەكاران گەیشتووەتە مزگەوتی حەرەم لە مەككە بۆ ئەوەی عەمرە ئەنجام بدەن.
هاوكات سەرۆكایەتی مەككە، وێنەی ئەو كەسانەی كە بۆ ئەنجامدانی عەمرە، گەیشتوونەتە ناو حەرەمی پیرۆز، بڵاوكردەوە.
پێشتر وەزارەتی حەج و عەمرەی سعوودیە بڵاویكردبوویەوە ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەوەی یەكەم كاروانی عەمرەكاران، بچێتە ناو حەرەمی پیرۆز لە مەككە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت لە مانگی ئاداری رابردووە، ئەنجامدانی عەمرەكردن لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەكانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سعوودیە هەڵپەسێردرابوو.
No comments:
Post a Comment