پرس میدیا
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەڕلەمانی كوردستان سووربوونی خۆیان لەسەر بانگهێشی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی بۆ پەڕلەمان دووپات دەكەنەوە و ئاشكرای دەكات، كە بە وتەی بەرپرسان مانگی پێشوو 413 ملیاری ناوخۆ هەبووە بۆ مووچە، بەڵام بە 60 ڕۆژ مووچەیان بە لێبڕینەوە داوە.
مانگی ڕابردوو بەرپرسانی حكومەتی هەرێم ڕایانگەیاند، كە 413 ملیار دیناریان لەبەردەستە بۆ دابەشكردنی مووچە لەگەڵ 320 ملیار دینارەكەی عیراق، بەلام مووچە دابەش نەكرا و لەم مانگەدا واتە دوای 60 ڕۆژ دابەشكردنی مووچە دەستی پێكرد، بە وتەی فەرمانبەران لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان، “بەو پێیەش 413 ملیاری دیكە بۆ داهاتی حكومەت زیاد بووە و بەوەش بۆتە 826 ملیار دینار و بە پارەكەی بەغدا و پارەی هاوپەیمانانەوە بەشی مووچەیەكی تەواو دەكات و لێشی زیاد دەبێت”.
عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەڕلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان، مانگی لە فەرمانبەران و موچەخۆران كردۆتە ٦٠ ڕۆژ، پارە هەبێ و نەبێ خەریكە ئەو 60 ڕۆژییە لای خەڵكەكەی خۆی دەكاتە ئەمری واقیع !
دەشڵێت: “ڕێك یەك مانگ پێش ئێستا، بەرپرسانی وەزارەتی دارایی وتیان بڕی (٤١٣) ملیار دینار داهاتی نەوت و ناوخۆ ئامادەیە و بۆ دابەشكردنی مووچە چاوەڕێی هاتنی (٣٢٠) ملیارەكەی بەغدا دەكەین، مانگێكی تەواو بەسەر ئەو لێدوانەدا تێپەڕی ئینجا پارەكەی بەغدا هات و حكومەت دەستی بە دابەشكردنی مووچە كرد و پێنج مووچەی تەواویشی بێسەروشوێن كرد”.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە مووچەخۆران و فەرمانبەران دوای ٦٠ رۆژ چارەکەمووچەیان پێدراوە
No comments:
Post a Comment