پرس میدیا
بەرێوبەرایەتی ئاسایشی راپەرین رایگەیاند، باندێکی ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە، کە زیاتر لە سێ کیلۆ ماددەیان پێبووە.
بەرێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی راپەرین ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "باندێکی سێ کەسی ماددە هۆشبەرەکانیان بە سێ کیلۆ ماددەوە دەستگیرکردووە لە ناحیەی ئاراوە، کە سێ کیلۆ ماددەی کریستاڵیان پێبووە، هەروەها توانیویانە لە ماوەی رابردوودا باندێکی دیکەی دوو کەسی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیربکەن".
ئاماژە بەوەشکراوە، 'لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە بەپێی ماددەی ١٤ لە یاسای سزادانی عیراقی".
No comments:
Post a comment